پێش كۆتایی ئەم هه‌فتەیە لۆران و پاریس لێكجیادەبنەوە
پیێر پێرنس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بلان ئاشكرایكرد، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتایی بێت لۆران بلان و پاریس سانجێرمان له یه‌كدی جیاده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده بلان گرێبه‌ستێكی نوێی له شوباتی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ دوو ساڵی دیكه واژووكرد.
لۆران بلان له حوزه‌یرانی 2013 له شوێنی ئانچیلۆتی مه‌شقی پاریس سانجێرمانی وه‌رگرت و له سێ وه‌رزی رابردوودا یانه‌كه‌ی كرده پاڵه‌وانی خولی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپادا له هه‌رسێ وه‌رزدا نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی قۆناخی هه‌شت ببڕێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ناسڕ خلێفی سه‌رۆكی یانه پاریسییه‌كه وه‌رزی رابردووی یانه‌كه‌ی به "شكستخواردوو" وه‌سفكرد، ئه‌مه‌ش گومانی خسته‌سه‌ر به‌رده‌وامیی بلان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌دا.
هاوکات هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئۆنای ئیمرێی راهێنه‌ری سڤییا شوێنی بلان ده‌گرێته‌وه.
م
