سەرۆكی یانەی گازی باكوور هەرەشە دەكات
لە لێدوانێكیدا سەرۆكی یانەی گازی باكوور محەمەد یونس گوتی: ئێمە بەفەرمی تانەمان لە بریاری لێژنەی رێككاری كردووە سەبارەت بە یارییەكەمان بەرانبەر یانەی برایەتی، چونكە بریارەكە هیچ لایەنێكی یاسایی نییە و نارەزایی یانەی برایەتی دروست نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا محەمەد یونس هەرەشە دەكات و دەڵێت: ئەگەر تانەی ئێمە هەژمار نەكرێت لە لایەنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەوەی روو دەكەینە دادگای وەرزشی بۆ ئەوەی مافی خۆمان وەربگرینەوە و داوایەكی یاسایی فەرمی لە دادەگا بەرزدەكەینەوە.
سەبارەت بە كێشەكە محەمەد یونس دەڵێت: ئەگەر رێكارەكانی ئێمە یاسایی نەبێت، چونكە لێژنەی پێشبركێ عێراق رەزامەندی خۆی لەسەر پەسندكردنی گرێبەستی یاریزان عودی شەهاب دەدات و رێگە دەدات بەشداری لە یارییەكانی خولی پلە یەك بكات، چونكە ئێمە بە نووسراوی فەرمی و گرێبەست و دەستبەرداربوونی فەرمی ئاراستەی لێژنەی پێشبركێ یەكێتی تۆپی پێی عێراق كراوە، كە پەسند كراوە دواتر یاری كردووە.
لە كۆتایی قسەكانیدا سەرۆكی یانەی گازی باكوور محەمەد یونس گوتی: ئێمە بە پێی رووداوەكان رێكارەكانی خۆمان ئەنجام دەدەین، وەكو ئاماژەم پێدا سەرەتا تانە لە بریارەكە دەگرێن لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەگەر پەسند نەكرا ئەوە داوای یاسایی لە دادگای وەرزشی بەرزدەكەینەوە ئەگەر ئەوەیش سەركەوتوو نەبوو، ئەوە بەفەرمی داوایەكی یاسایی لە دادگای وەرزشی نێودەوڵەتی (كاس) لە سویسرا بەرزدەكەینەوە ئەمەش دوا هەنگاومان دەبێت.
جێگەی باسە رۆژی سێشەممە لە شاری بەغداد كۆنگرەی هونەری چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت.
