لویس ڤان خال نزیكە لە دۆزینەوەی یانه‌یه‌ك
رۆژنامه‌ی (laGazzetta dello sport)ـی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ برۆكی راهێنه‌ری كاتی یانه‌كه‌ی ده‌بێت و بۆ گواستنه‌وه‌ی (لویس ڤان خال) هاتۆته سه‌رهێڵ.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یانه‌ی میلان چاوی له چه‌ندان راهێنه‌ری دیكه بڕیوه، له‌وانه (فرانك دی بۆیر و ئه‌ندرێ ڤیلاس بواس).
له‌وه‌ته‌ی له 2009 كارلۆ ئانچیلۆتی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی میلانی به‌ره‌و چێڵسی جێهێشت، یانه ئیتاڵیاییه‌كه تووشی قه‌یران و گرفتێكی زۆری راهێنه‌ران بۆته‌وه و نه‌یتوانیوه راهێنه‌رێكی هه‌میشه‌یی جێگیر بكات و چه‌ندان راهێنه‌ری گۆڕیوه، دیارترینیان (فلیپی ئینزاگی، كلارێنس سیدۆرف و میهالۆڤیچ)، له‌گه‌ڵ هیچیشیان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
م
