کلینسمان رایگەیاند كە لە هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ناترسێت

کلینسمان رایگەیاند كە لە هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ناترسێت
لە تازەترین لێدواندا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە حەز دەکات خەون بە بەدەستهێنانی کۆپا ئەمەریکا ببینێت، بۆیە لە هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ناترسێن.

لەم بارەیەوە، (یۆرگن کلینسمان) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەمەریکا، گوتی “ئێمە زۆر بە باشی خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئارژەنتینا ئامادە کردووە، سبەی تێ دەکۆشین و دەجەنگین بۆ ئەوەی بتوانین بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا سەرکەوین، بەڕاستی ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەو یارییە ناترسین و لە ئامادەباشین”.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی تانگۆ، کلینسمان ڕایگەیاند کە یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان، هەروەها لیۆنێل مێسییان هەیە، بەڵام لە نێو یاریگا چاوەڕێی هەموو ڕووداوێک بکە.
هەلبژارردەی ئەمەریکا لە نێو خاکی خۆی و لە بەردەم جەماوەری یاری دەکات، تەنها یەک جار لە ساڵی 1995 بۆ یاری پێش کۆتایی کۆپا ئەمەریکا سەرکەوتووە، ئەوکات بە ئەنجامی 1-0 بە هەڵبژاردەی بەڕازیل دۆڕا، دواتریش لە یاری دیاری کردنی پلەی سێیەم بە ئەنجامی 1-4 بە هەڵبژاردەی کۆلۆمبیای دۆڕاند.





م
Top