بارسا یاریزانه‌كانى هه‌رزانفرۆش كردووە
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری 11 یاریزانی بووه، بێئه‌وه‌ی شتێكی ئه‌وتۆی له فرۆشتنیان ده‌ستكه‌وێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی ئه‌و یاریزانانه به بڕه پاره‌ی كه‌م فرۆشراون، ئه‌وه‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه بارسێلۆنا له ساڵانی دواییدا نه‌یتوانیوه سوود له فرۆشتنی یاریزانه‌كانی وه‌ربگرێت.
رۆژنامه‌كه چه‌ندین ناوی باسكردووه، كه بارسا به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م فرۆشتوونی، نه‌خاسمه دوای فرۆشتنی مارك بارترا به یانه‌ی بورۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی به بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ، سه‌ره‌تا گۆڵپارێزی پێشوو ڤیكتۆر ڤالدێز بوو، كه ساڵی 2014 چه‌ند مانگێك پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به خۆڕایی له یانه‌ی بارسێلۆنا رۆیشت، هه‌مانشت سه‌باره‌ت به هیكتۆر بیلیرین، كه ساڵی 2011 به خۆڕایی رووی كرده یانه‌ی ئارسناڵ.
هه‌روه‌ها مارك مۆنیزاش به خۆڕایی چووه یانه‌ی ستۆك سیتی ئینگلیزی، له‌و كاته‌ی كاپتنی پێشووی تیپی دووه‌می بارسا، گریماڵدۆ، ته‌نیا به 1 ملیۆن و نیو چووه یانه‌ی به‌نفیكای پورتوگالى له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، هه‌مان شت به‌سه‌ر جۆناسان دۆس سانتۆسی مه‌كسیكیش پیاده ده‌بێت، كه به‌هه‌مان بڕه پاره چووه ڤیاڕیال له ساڵی 2014. به‌پێچه‌وانه‌وه ڤیكتۆر ڤاسكوێز به خۆڕایی ریزه‌كانی تیپی دووه‌می بارسای جێهێشت، هه‌رچه‌نده زۆر كه‌س به ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل مێسی ده‌یچووێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بارسا دوو ملیۆن یۆرۆی له فرۆشتنی تیاگۆ مۆتا و 1 ملیۆن و 800 یۆرۆشی له فرۆشتنی بۆیان كریكیچ ده‌ستكه‌وت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ساندرۆ كه وه‌ك رامێز، ئیسحاق كۆینكا و ڤیكتۆر سانچێز به‌خۆڕایی له یانه‌كه رۆیشتن.
ئه‌و بڕه پاره كه‌مانه جه‌ماوه‌ری بارسێلۆنای په‌ستكردووه، به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه خۆماڵیانه به‌و نرخه كه‌مانه، به به‌راورد به‌وه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری هه‌میشه‌یی ده‌یكات، كه وادیاره له فرۆشتنی یاریزانه‌كانی له بارسێلۆنا شاره‌زاتره.
م
