ئینتەر میلان دەست بە ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ھێرشبەرێک دەکات

ئینتەر میلان دەست بە ھەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ھێرشبەرێک دەکات
دۆمێنیکۆ بێراردی, ھێرشبەری یانەی ساسولۆی ئیتاڵیا دوای بە ئەنجام نەگەیشتی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس, بەرپرسانی ئینتەر میلان ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” laGazzetta Dello sport”ـی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی نێراتزۆری ماوەی رابردوو کاندرێڤا ھێرشبەری یانەی لازیۆیان کردە ئامانج, بەڵام دوای بێ ھیوا بوونیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە, دەیانەوێت بۆ شوێنگرەوەی, دۆمێنیکۆ بێراردی لە یانەی ساسولۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.
نێراتزۆری بۆ گواستنەوەی بێراردی, پێویستە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ وەک ھەلوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە پێشکەشی بەرپرسانی ساسولۆ بکەن.





م
Top