سیروانی نوێ باشترینەکانی کوردستانی بۆ خۆی برد

سیروانی نوێ باشترینەکانی کوردستانی بۆ خۆی برد
سیروانی نوێ باشترینەکانی کوردستانی لۆ خۆی برد

ئەمساڵیش وەکو نەریتی ساڵانی ڕابردوو یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی خولی پلە یەکی کوردستانی دیاری کرد کە ئەمساڵ ھەریەک لە یانەکانی سیروانی نوێ و گازی باکور بە پلەکانی یەکەم و دووەم دوو پلێتی خولی نایابی کوردستانیان بەدەستھێنا، لە رێورسمێکیشدا لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی خولی پلە یەکە لە گۆڵکار و باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێز وەکو ساڵانی تر لە رێگەی فۆرمی ڕاگەیاندنەکانەوە دیاری کرا، ھەرچەندە ئەمساڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دابوو کاپتنی یانەکان و ڕاھێنەرەکان ئامادەبن لە دیاری کردنی باشترینەکان ، بەڵام رێژەیەکی یەکجار کەم ئامادەی رێورسمەکە بوون کە زۆر کەم بوو، باشترینەکانیش بۆ وەرزی ئەمساڵ بەمشێوەی خوارەوە بوو.

باشترین گۆڵکار

مستەفا مەحمود ٨گۆڵ لە یانەی سیروانی نوێ

باشترین یاریزان

شاڵاو عەباس لە یانەی سیروانی نوێ ٢٠دەنگ

باشترین گۆڵپارێز

ئیسماعیل ئەحمەد لە یانەی گازی باکوور ٢١دەنگ

کارزان کانەبی
فؤتؤ:يوسف كةركوكى
Top