ھۆدسۆنی راهێنەر گۆرانکاری لە پێکھاتەی سێ شێرەکان دەکات
سەرچاوەکانی بریتاینا ئاشکرایان کردووە, ھۆدسۆنی راھێنەری ئینگڵتەرا دەیەوێت چەند گۆرانکارییەک لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بکات, ھەربۆیە لە یاری ئەمشەوی بەرامبەر سلۆڤاکیا پێدەچێت جەیمی ڤاردی, ھێرشبەری ھەڵبژاردەکەی بە شێوەی سەرەکی یاری پێبکات, لە بەرامبەردا واین روونی لە پێکھاتەی سەرەکی دوور بخاتەوە.
سەرچاوەکان ھۆکاری گۆرانکارییەکانی ھۆدسۆن, بۆ تواناکانی جەیمی ڤاردی لە تۆمار کردنی گۆلدا گەراندەوە, چونکە ناوبراو لە پێنج یاری رابردووی ھەڵبژاردەکەی, توانیویەتی چوار گۆل تۆمار بکات.
م
