دیكۆ: رۆناڵدینهۆ له مێسی و كریستیانۆ باشتربوو
دیكۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵان، پێشتر له بارسێلۆنا یاریی له‌گه‌ڵ مێسی و رۆناڵدینهۆ كردووه، هه‌روه‌ها ساڵانێكی زۆریش له پاڵ كریستیانۆ یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال كردووه، ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من له نزیكه‌وه له ئاستی ئه‌م 3 یاریزانه تێگه‌یشتووم و شاره‌زام، ئه‌وه‌ی رۆناڵدینهۆ به قاچه‌كانی ده‌یكات زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره.
دیكۆ و رۆناڵدینهۆ له 2008 یانه‌ی بارسێلۆنایان جێهێشت و پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه دوو نازناوی لالیگا و چامی چامپیۆنز لیگی 2006ـیان برده‌وه، دواتر ڕووی له یانه‌كانی چێڵسی و پاشان به‌ره‌و خولی به‌رازیل و یانه‌ی فلۆمێنزی گه‌ڕایه‌وه و له 2013 به فه‌رمی وازهێنانی خۆی له یاریكردن راگه‌یاند.
م
