بە وێنە ... ریكۆرده نوێیه‌كانی كریستیانۆ ببینە
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به 128 یاری بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه له مێژوودا كه زۆرترین یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ئه‌نجامداوه و پێش لویس فیگۆ كه‌وته‌وه كه خاوه‌نی 127 یارییه.
كریستیانۆ كۆی یارییه‌كانی له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ بووه 16 یاریی و ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ تیری هێنری، ڤان دێر سار و لیلان تورام یه‌كسان كرده‌وه.
كریستیانۆ له دوایین یاریی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2016 رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و له‌م یارییه گۆڵ تۆمار بكات ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پورتوگال كه له 4 پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ گۆڵ تۆمار بكات.
خراپترین ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆ، ئه‌وه‌یه كه له كۆی 36 لێدانی راسته‌وخۆ هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كردووه.
م
