بەیل بەشێوەیەکی جیاواز ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکەی ڕوسیا

بەیل بەشێوەیەکی جیاواز ئامادەکاری دەکات بۆ یارییەکەی ڕوسیا
هەڵبژاردەی وێلز ڕۆژی دووشەممە لە یارییەکی چارەنوسسازدا لە جامی یۆرۆی 2016، ڕووبەڕووی هەڵبژاردە ڕوسیا دەبێتەوە.

گاریس بەیلی ئەستێرەی یەکەمی وێلزییەکان کە لەدوو یاریی ڕابردوودا دوو گۆڵی بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکردووە، وێنەیەکی لە پەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و لەنێو ئامێرێکی ساردکەرەوەدایە و پلەکەی 161ی خوار سفرە.

بەیل و هاوڕێکانی کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیاندا بەشداری یۆرۆ دەکەن، بە سەرکەوتن یان یەکسان بوون دەتوانن خۆیان بگەیەننە قۆناغی 16 یۆرۆ و مێژووییەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان تۆماربکەن.





م
Top