به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی‌ ئەریدۆ برێدای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ پێنج ساڵ نوێكرده‌وه‌

به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی‌ ئەریدۆ برێدای‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ یانه‌كه‌ی‌ بۆ پێنج ساڵ نوێكرده‌وه‌
یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی بۆندی‌ ئه‌ریدۆ برێدای‌ ئیتاڵیی بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رزی‌ دیكه‌ و تا ساڵی 2021 نوێكرده‌وه‌.

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی پاڵه‌وانی‌ خولی لیگا بلاَویكرده‌وه‌ كه‌گرێبه‌ستی‌ ئه‌ریدۆ بریدای‌ ئیتاڵی به‌رێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی یانه‌كه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رزیتر و تاوه‌كو ساڵی 2021 نوێكردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ رازیبونیان له‌كاره‌كانی‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ كه‌توانیویه‌تی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش بازاڕی كڕین و فرۆشی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌دوو ساڵی رابردوودا سه‌ركه‌وتوانه‌ ئه‌نجام بدات، له‌كرینی‌ یاریزانان و هه‌روه‌ها فرۆشتنی‌ یاریزانانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌شدا.

نوێكردنه‌وه‌ی‌ بۆندی‌ برێدا له‌كاتێكدا بوو كه‌چه‌ندین یانه‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌وروپا هه‌وڵیان بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ بریدادا به‌لاَم دواجار ناوبراو بڕیاری‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا.




م
Top