ئیکاردی داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە

ئیکاردی داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە
ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دوپاتی کردەوە کە دڵخۆشە لە نیرازۆری و نایەوێت لە هاوینی داهاتوودا یانەکە بەجێبهێڵێت.

لەلێدوانێکیدا بۆ سایتی فەرمی فوتبوڵ ئیتاڵیا ئیکاردی وتی: "دڵخۆشم لە ئینتەرمیلان، گڕیبەستەکەم تاکوو ساڵی 2019یە و دەمەوێت لێرە بمێنمەوە".

وتیشی: "ئەگەر یانەکە هەر بریارێک بدات، ئەوە لە داهاتوودا باسی دەکەین، بەڵام جارێ کاتی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە".

لەکۆتاییدا ئیکاردی رایگەیاند، ئامانجی ئێمە لە وەرزی داهاتوودا ئەوە دەبێت ئاستی باش پێشکەش بکەین بۆ ئەوەی بگەینە چامپیۆنز لیگ، یانەکەمان شایەنی ئەوەیە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریی بکات، وەرزی داهاتووش هەنگاوی باش دەنێن بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجی خۆمان.

لەدوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە کۆمپانییایەکی چینی بە ناوی سۆنینگ لە 68.55% یانەی ئینتەرمیلانی کڕی و دەیانەوێت چەند یاریزانێکی گەورە بۆ نیرازۆری بکڕن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوە گەورەکان وەکوو کالچیۆ و چامپیۆنز لیگ.




م
Top