لیڤەرپوول پەنای بۆ تانگۆ بردووە
لیڤەرپوول پەنای بۆ تانگۆ بردووە
دی ئۆنوفریو سەرۆکی یانەی لیڤەرپلێنی ئەرجەنیتی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا ئەستێرەی یانەکەیان گابریال میرکادۆ لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی جامی کۆپا ئەمێریکای سەدە ئەم یاریزانە ئەوان روو لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەکات، سەرچاوەکانی ھەواڵیش ئەوەیان ئاشکرا کردووەکەوا یورگن کلوپی ڕاھێنەری ئەڵمانی ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەکات لەگەڵ میرکادۆی ئەرجەنتینی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی پێشکەش دەکات لە جامی کۆپا ئەمێریکا لە ئێستادا یارییەکانی لەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرێوە دەچێت، ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینیش گەیشتۆتە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی ، سەرۆکی یانەی ریڤەرپلاێت بۆ سکای سپۆرت ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا کلوپی ڕاھێنەری ئەڵمانی زۆر سەرسامە بە ئاستی یاری کردنی میرکادۆ بۆیە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە مەرجی بردنی نازناوەکە ئەوکاتە رێگە بە میرکادۆ دەدرێت ڕوو لە خولی ئینگلیزی بکات.
کارزان کانەبی
