تیپەکەی سیمۆنی واز لە بلوگرانا ناھێنن
تیپەکەی سیمۆنی واز لە بلوگرانا ناھێنن
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا یانەی ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە بەھێزی ھاتۆتە سەر ھێل بۆ بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانی بەڕەگەز مەغریبی سفیان بوفال ئەستێرەی یانەی لیلی فەرەنسی لە ھاوینی ئەمساڵ کە لە ئێستادا یانەی بەرساش لە ھەوڵی ئەوەیە ئەم یاریزانە عەرەبە ڕازی بکات بۆ ریزی یانەکەی کە تەمەنی تەنیا ٢٢بەھارە و لە ٤٣ یاری لەگەل یانەی لیل ١٤گۆڵی تۆمارکردووە، رۆژنامەی ئاس ئەوەشی بلاو کردۆتەوە کەوا ھەردوو یانەی مەدرید و ھەرێمەکەی کەتالۆنیا بەبەھێزی کەوتونەتە ڕکابەری بۆ ئەوەی ئەم یاریزانە لاوە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە ، ئەم رۆژنامە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا سفیان حەز بە رۆیشتن دەکات لە ریزی یانەی لیل و ئارەزووی ئەوە دەکات لە داھاتوو بچێتە خولی ئیسپانی بۆ یەکیک لە یانەکانی ئەو وڵاتە یاری بکاتبەتایبەتیش لە ریزی یانەی بەرسا بوفالیش لە ساڵی ڕابردووە لە یانەی ئەنجیری فەرەنسیەوە ھاتۆتە یانەی لیل.
کارزان کانەبی
