دووەم کلاسیکۆ ریال مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا سەرکەوت
لە دووەم یاریدا, بارسێلۆنا میوانداری ریال مەدریدی کرد و چارەکی یەکەم شاھانەکان بە جیاوازی ١٦ خال توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن. دواتر چارەکی دووەم کەتەلۆنیەکان بوون بە ئەنجامی ٢٠ خال بەرامبەر ١٦ خال سەرکەوتنیان بەدەست ھێنا.
لە بەردەوامی یارییەکە کەتەلۆنیەکان چارەکی سێیەمیش توانیان باڵا دەستی خۆیان بسەپێنن, بەڵام دواجار لە چارەکی چوارەم و کۆتایی, شاھانەکان توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوە و بە ئەنجامی ٩٠ خال بەرامبەر ٧٠ خال, بارسێلۆنا تووشی شکست بکەن.
بەم ئەنجامە, لە دوو یاری رابردووی نێوانیان ھەردوو یانە بە یەک سەرکەوتن یەکسان بوون و لە دوو یاری داھاتوو چارەنوسی پالەوانی ئەم وەرزە دیاریدەکرێت.

م
