ئیبرا: ئەگەر بمویستبا کیلینیم دەنارد بۆ نەخۆشخانە

ئیبرا: ئەگەر بمویستبا کیلینیم دەنارد بۆ نەخۆشخانە
زڵاتان ئیبرامیمۆڤیچی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوێد لێدوانێکی سەرنجڕاکێش و توندی دژی جۆرجیۆ کیلینی بەرگریکەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا، دوای بردنەوەی ئیتاڵیا لە سوێد بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە گەڕی دووەمی یارییەکانی یۆرۆی 2016.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرکەوتنی بۆ قۆناخی دووەمی پاڵەوانیەتییەکە مسۆگەر کرد، پاش کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە دوو یاریدا.

لە یارییەکەدا ئیبرا و کیلینی بەتوندی بەریەککەوتن و لە دوای یارییەکە ئیبرا گوتی شتێکی ئەوتۆ رووینەدا و هەموو شت باش بوو، ئازارم پێنەگەیشت دەنا کیلینیم بۆ نەخۆشخانە دەنارد.

ئیبرا لەبارەی یارییەکەوە گوتی ئەوەی روویدا پێمان دەڵێت تۆپی پێ ناچارمان دەکات ماوەی 90 خولەک بەتەواوی ئاگامان لە یارییەکە بێت، نەک 89 خولەک، لە دوا خولەکدا بۆی هەیە هەموو شت لەدەست بدەیت، وەک ئەوەی بەسەر ئێمەدا هات بەرامبەر ئیتاڵیا.




م
Top