مێسی زەرەرمەندی یەكەمە لە دوای رۆیشتنی ئاڵڤێز
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌تالۆنی، رایگه‌یاند لیۆنێل مێسی، بووه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له دوای رۆیشتنی دانی ئاڵڤێزی به‌رگریكاری به‌رازیلی له ریزه‌كانی یانه‌كه به‌ره‌و یانه‌ى یوڤانتۆسی ئیتاڵی و له‌و باره‌وه نووسیویه‌تى "هاوڕێكانی مێسی 299 پاسی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یان داوه‌تێ، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵ تۆمار بكات، كه زۆرترینیان له‌لایه‌ن دانی ئاڵڤێزهوه بووه". هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى "مێسی 43 گۆڵی به پاسی ئاڵڤێز تۆماركردووه، واته به‌رگریكاری به‌رازیلی به رێژه‌ی %15 دروستكه‌ری گۆڵه‌كانى مێسی بووه".
ئه‌و دووانه‌یه له‌وه‌ته‌ی ئاڵڤێز له وه‌رزی 2008 ـ 2009 چووه‌ته بارسا، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوانیاندا هه‌بووه، ببوونه هاوبه‌شی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنا و به‌ده‌ستهێنانی نازناوه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره بۆ بلاوگرانا. ئاڵڤێز زۆر شتی له باره‌ی بیركردنه‌وه‌ی مێسی ده‌زانی و جوله‌كردنی به‌رامبه‌ر به گۆڵی تیپی ركابه‌ران به‌باشی ده‌بینی، بۆیه سه‌ركه‌وتن هاوشانیان بوو.
ئاڵڤێز له پله‌ی سێیه‌م دێت له لالیگا، له‌نێو ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین ئه‌سیستیان هه‌یه، كه خاوه‌نى 100 ئه‌سیسته، له‌دوای هه‌ریه‌ك له لویس فیگۆ (105 ئه‌سیست) و لیۆنێل مێسی (127ئه‌سیست).
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ى بارسا، مێسی زۆر نیگه‌رانه له رۆیشتنی ئاڵڤێز، چونكه بێجگه له‌نێو یاریگه، له ده‌ره‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تیان له‌نێواندا هه‌بوو، كه خودی مێسی له لێدوانێكدا ده‌ڵێت "من و ئاڵڤێز دوو هاوڕێی زۆر نزیكین له یه‌كدی، رۆژ له‌دواى رۆژیش په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیمان به‌هێزتر ده‌بێت". ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "له وه‌رزی رابردوودا ئاڵڤێز له‌سه‌ر داوای مێسی ریزه‌كانى بارسای جێنه‌هێشت، ئه‌گه‌رنا بڕیاری رۆیشتنی دابوو".
م
