مۆراتا داوای لێبوردن لە هاندەرانی یوڤێنتۆس دەکات
مۆراتا لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵیی راگەیاندووە، دڵتەنگم بۆ هاندەرانی یوڤێنتۆس، داوای لێبوردن دەکەم نازانم داهاتووم لە کوێ دەبێت.
هێرشبەرە ئیسپانییەکە ئەوەی راگەیاندووە، بەڕێوەبەری کارەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی لەسەر داهاتووی یاریزانەکە بگەنە رێککەوتن.
ئەلڤارۆ لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، لە یوڤێنتۆس هەستدەکەم لە ماڵی خۆمم، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی نامەیان ناردووە و پشتگیریم دەکەن، دەزانم چەند هاوڕێیەکی نزیکم لە تۆرینۆ دڵگرانن بە رۆیشتنی من لە یانەکە.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەلڤارۆ مۆراتا رایگەیاند، یوڤێنتۆس یەکێک لە یانە گەورەکانی ئیتالیا و ئەوروپایە، من زۆر دڵخۆشم لێرە، بەداوای لێبوردنەوە ناتوانم زیاتر لەسەر داهاتووی خۆم بڵێم، بەڵام ئەوە بەدەست من نییە.
مۆراتا ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە فەرەنسایە و لە یۆرۆی 2016 لە یارییەکەی بەرامبەر تورکیا یاریزانەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارمەتی هەڵبژاردەکەی دا بۆ بردنەوەی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر.
م
