دواین زانیاری لەبارەی پێكانەكەی مۆدریچ بزانە

دواین زانیاری لەبارەی پێكانەكەی مۆدریچ بزانە
لوكا مۆدریچی كرواتی و ئەستێرەی هێڵی ناوەراستی یانەی ریال مەدرید لەیاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی چیك لەیارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا تووشی پێكان بوو".

مۆدریچ لە خولەكی (62) یاریگای بۆ (ماتیۆ كۆفاسیچ)ی هاورێی خۆی بەجێهێشت و نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات تیپەكەشی لەماوەی (14) خولەكی كۆتایی دوو گۆڵی لێتۆماركرا و دوو خاڵی لەدەستدا".

بوریس نیمیچ پزیشكی هەڵبژاردەی كرواتیا لەلێدوانێكیدا ئاشكرای كرد ، پێكانەكەی مۆدریچ لەسەر ئاستی (پاژنە پێ)ـیە و بەمهۆیەوە ئەستەمە بتوانێت لەیاری داهاتووی هەڵبژاردەكەمان بەشداری بكات".




م
Top