چێریشێڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڤیاریال

چێریشێڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڤیاریال
یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی گه‌یشته‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌پێناو سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دێنیز چێریشێڤی فڕه‌نی بۆ یاریگه‌ی مادریگاڵ.

رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له‌ یانه‌ی شایانه‌ دووپاتیكردۆته‌وه‌ گفتوگۆكان له‌نێوان كارگێری هه‌ردوو یانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌ قۆناخی 32ی جامی شا به‌هۆی یاریكردن به‌م یاریزانه‌ كه‌ سڕ كرابوو، كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.
رێككه‌وتنه‌كه‌ش به‌جۆرێكه‌ ڤیاریال ئه‌م یاریزانه‌ 25 ساڵیه‌ به‌رامبه‌ر 7 ملیۆن یۆرۆ ده‌باته‌ ریزه‌كانی به‌ گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه‌.





م
Top