یوڤێنتوس لە گواستنەوەی هێرشبەرێک نزیکبۆتەوە
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە, ھەردوو یانەی یوڤێنتوس و ناپۆلی رکابەرییانە لەسەر بەدەست ھێنانی تواناکانی کاپراری, ھێرشبەری لاوی ئیتاڵی یانەی پێسکارای پلە دوو, بۆیە پێدەچێت خانمە پیرەکە زیاتر لەو یاریزانە نزیک بوو بێت و بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەو یانەیە, کاپراری لەگەڵ یوڤێنتوس کۆتایی بە پرۆژەکە ھێناوە.
سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە, دوای گواستنەوەی یەکجاری یاریزانی تەمەن ٢٢ ساڵی یانەی پێسکارا, بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت کاپراری بە شێوەی خواستن بۆ ریزی یانەیەکی سێریا ئەی بگوازنەوە.
