نۆلیتۆ ریکۆردێکی مێژووی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد

نۆلیتۆ ریکۆردێکی مێژووی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد
لە گێمی یەکەمی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و تورکیا کە ٢-٠ بە پێشکەوتنی ئیسپانیا کۆتایی هات، نۆلیتۆی ئیسپانی ریکۆردێکی مێژژوی تۆمارکرد.

نۆلیتۆ لە خولەی ٣٤ـی یاریەکەدا گۆڵێکی بۆ مۆراتا دروستکرد، وە دوای ٣ خولەک و لە خولەکی ٣٧ گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
بەمەش نۆلیتۆ بوو بە تاکە یاریزان لە مێژووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، کە لە گیمی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گۆڵێک تۆمار بکات و گۆڵێکیش دروست بکات.
وە ناوبراو لە دواین ٥ یاری لەگەل ماتادۆر، خاوەنی ٥ گۆڵ و یەک ئاسیستە و سێهەم یاریزانی یانەی سێلیا ڤیگۆیە لە پاڵەوانیەتیەکی گەورە گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماردەکات.




م
Top