ڕووسیا لە بەشداری کردنی ئۆڵۆمپیاد سڕ دەکرێت.

ڕووسیا لە بەشداری کردنی ئۆڵۆمپیاد سڕ دەکرێت.
“یەکێتی جیهانیی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان” بە هاوکاری هاوپشتی لیژنەی نێودەوڵەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، سزای سڕ کردنی ڕووسیای لە بەشداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ڕیۆدی ژانیرۆی بەڕازیل وەک خۆی هێشتەوە.

لەلای خۆیشیەوە میخائیل بووتۆفی ئەمینداری گشتی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ڕووسیا بۆ ئاژەنسی “تاس” هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە، ئەمە لە کاتێکا ڤیتالی موتکۆبی وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە بڕیارەکەی ڕەت کردۆتەوە. بەپێی زانیارییە میدیاییەکانیش هۆکاری ئەم سڕکردنە بەهۆی ئەوەوەیە کە ڕوسیا پێشێلکاری کردووە و پابەند نەبووە بە یاسا و مەرجەکانی لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ بنەبڕ کردنی بەکارهێنانی ماددە وزەبەخشە قەدەغە کراوەکان. ڕووسیایش لای خۆیەوە تانەیان لە بڕیارەکە داوە و چاوەڕێی بڕیارەکانی دادگای وەرزشیین. ئەم بڕیاری سڕ کردنەیش وای لە ڤلادمێر پۆتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە کردووە بێتە دەنگ و داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا کردووە. پۆتن دەڵێت: “وەرزشەوانەکانی تایبەت بە گۆڕەپان و مەیدان، ئەوانەی کە پاکن و دوورن لەم پرسە، ئەتوانن مۆڵەتی بەشداری کردنیان پێ بدرێت تا لە کێبڕکێکاندا بەشدار بن.”
وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو، لیژنەی نێودەوڵەتی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا کۆ ببێەوە لەسەر پرسی بەشداری کردنی و ئەو یاریزانەی کە لە پێشێلکارییەکەدا تێوە نەگلاون، واتا “پاک” و بڕیاردان لەسەر حوکمەکە بەشێوەیەکی کاتیی.
وا بڕیاری مانگی ۸ی ئەمساڵ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە شاری ڕیۆدی ژانیرۆی وڵاتی بەڕازی بەڕێوە بچێت، شایەنی باسیشە وڵاتی ڕووسیا لە کێبڕکێکانی ئۆڵۆمپیاددا هەمیشە لە ڕیزی یەکەمینەکان بووە لە بردنەوەی خەڵەتەکاندا.




م
Top