ریال شوێنگەرەوەی پوگبای دۆزیەوە

ریال شوێنگەرەوەی پوگبای دۆزیەوە

ریال شوێنگەرەوەی پوگبای دۆزیەوە
دوای ئەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تاڕادەیەک بێ ھیوا بووە لە بەدەستھێنانی تواناکانی پوگبای یاریزانی یانەی خانمە پیرەکە وھەڵبژاردەی فەرەنسا بەھۆی ئەوەی کە یانەی یۆڤی رۆژ لە دوای رۆژ داواکاری زیاتر دەبێت لەسەر گواستنەوەی ئەم یاریزانە بە تایبەت لە رووی داراییەوە کە دەیەوێت پارەیەکی زۆری لێ دەست بکەوێت و ئەم بڕە پارەیەش بۆ یانەی ریال مەدرید ئەستەمە کە ڕەنگە بتوانێ ژمارەیەک یاریزانی باشتری پێ بکرێت، بۆیە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید شوێنگرەوەی پول پوگبایان دۆزیتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بکەن بێتە ریزی یانەی مێرەنگی، رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە پێگەی ئەلکترۆنیەکەی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا زێدانی ڕاھێنەری یانەی شاھانە لە ئێستادا بیر لەوە دەکاتەوە کەوا بتوانێ ھاونیشتمانی خۆی نگولۆکانتی یاریزانی یانەی لیستەرستی پاڵەوانی پرێمەرلیگ بھێنێتە ریزی یانەکەی کە بە شوێنگرەوەی پوگبای دەزانێ بۆ ئەوەی بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ بکەن، لە کاتێکدا ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و ئەرسناڵ و مان یونایتد و پاریس سان جێرمان داوای ئەم یاریزانەیان کردووە لە یانە ئینگلیزیەکە بۆیە یانەی مێرەنگی ڕکابەرەی سەرجەم یانەکانی تری دەکات بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە فەرەنسیە کە ئێستا خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی تیپەکەیتی لە جامی یۆرۆ، کانتی تەمەن ٢٥ساڵ لە دایک بووی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و تاکو ئێستاش خۆی یەک لای نەکردۆتەوە کە وەرزی نوێ لەکام یانە دەبێت.
کارزان کانەبی
Top