یاریزانە ئەرمینیەکەی دۆرتمۆند حەز دەکات ببێتە شەیتان
یاریزانە ئەرمینیەکەی دۆرتمۆند حەز دەکات ببێتە شەیتان
مینۆ رایولا بەرێوەبەری کارەکانی ھنریک مخیتاریان یاریزانی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند و ھەڵبژاردەی ئەرمینیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە مخیتاریان لە نێوان دوو ئەگەرە حەز بە رۆیشتن دەکات بۆ یانەی مان یونایتد و بەھیوای مانەوەشە لە ریزی یانەی زەردپۆشەکەی ئەڵمانیا ، یاریزانی ناوبراو چاوی لە ھەریەک لە یاریزانان گۆندوگان و ھێلمسی ھاو یانەی خۆی کردووە کە ریزی یانەکانیان بۆ دوو یانەی گەورەی ئەوروپا جێھێشتووە و ئەمیش حەز بە رۆیشتن دەکات بۆ یانەی شەیتانەکان ھەر چەندە بۆ ئەمیش بڕیارێکی قورسە ئەگەر بچێتەی یانەی مان یونایتد ئەوە مووچە گەورەکەی لێ دەبردرێت بەڵام دەچێتە ژێر دەستی گەورە ڕاھێنەرێک وەکو مۆرینھۆ بۆیە تاکو ئێستا مخیتاریان خۆی یەک لای نەکرۆدتەوە ناوبراو ١٣٦ یاری لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند ئەنجامداوە و ٤٠گۆلیشی بۆ تیپەکەی تۆمارکردوە.
کارزان کانەبی
