لەسەر سوكایەتی كردن داوای دەستگیرکردنی یاریزانێكی به‌ناوبانگی توركیا دەکرێت
هاكان شوكور یاریزانی به‌ناوبانگ و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا و په‌رله‌مانتاری پێشووتری ئاكپارتی له بازنه‌ی ئیسته‌نبوڵ، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی توویتێك له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا، پارێزه‌رانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا سكاڵایان به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به‌سه‌رۆككۆمار تۆماركرد‌و داوای سزای 4 ساڵ گرتنیان كرد. دادگه‌ی 28مینی تاوانه‌كانی باكڕكۆی له ئیسته‌نبوڵ داوای راگرتنی هاكان شوكری كرد، به‌ڵام به‌هۆی نیشته‌جێبوونی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوایانكرد بانگهێشت بكرێت بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی دادگاییكردنی.
هاكان شوكور به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی له گرووپی جه‌ماعه‌تی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌نی نیشته‌جێبوو له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له ئه‌مریكا و سوكایه‌تیكردن به‌سه‌رۆككۆماری توركیا داوای سزادانی ده‌كرێت و ئه‌ویش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رجه‌م ماڵ و موڵكه‌كانی فرۆشت و ئێستاش له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه.
م
