مێرەنگی چاوەڕوانی وەڵامی زیزۆ دەکات
مێرەنگی چاوەڕوانی وەڵامی زیزۆ دەکات
بەرپرسانی یانەی شاھانە لە بیرکردنەوەن بۆ ئەوەی کە گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتای ھێرشبەری یانەی یوڤانتۆس و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کە ئێستا خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی خۆیەتی لە یۆرۆی فەرەنسا و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بۆیە یانەی شاھانە بیر لە گەڕانەوەی یاریزانەکەی خۆی دەکات بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینێ و یانەی خانمە پیرەکەش چاوەڕوانی ئەوەیە بگەرێتەوە خولی وڵاتەکەیان ، ژمارەیەک لە راگەیاندنەکانی وڵاتی ئیسپانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کەوا کارگێڕانی یانەی ریال حەز بە گەڕانەوەی دەکەن ، یانەی خانمە پیرەکەش ئامادەیە بڕی ٣٠ملیۆ یۆرۆ بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات، پێشووتریش بڕی ٦٠ملیۆن یۆرۆیان بۆ ئەم یاریزانە داناوە، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش بلاوی کردۆتەوە بۆیە لە دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە جامی یۆرۆ بەرپرسانی مێرەنگی حەزی مانەوەی ئەم یاریزانیان لا زیاتر بوو بە تایەتی دوای ئەوەی دەرگای کرانەوەیان بە رووی رودرێگزکردۆتەوە ، بەرپرسانەی یانەکەش لە چاوەڕوانی زێدانی ڕاھێنەری یانەکەیانن بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ھاتنەوە ی مۆراتا بدەن، کە مۆراتا ڕەنگە بە مەرجێک بگەرێتەوە کەلەسەر کورسی یەدەگ دانەنیشێ و گرنگی تەواوی پێ بدەن لەپاڵ ھەریەک لە یاریزانان رۆنالدۆ و بێل و بنزیمە ، مۆراتا لە ئێستادا چاوی ھەریەک لە یانەکانی چێلسی و ئەرسناڵ و مان یوناتد و یۆڤی لەسەرە.
کارزان کانەبی
