رۆما لە ھێنانی یاریزانێکی ریال مەدرید پاشگەز دەبێتەوە

رۆما لە ھێنانی یاریزانێکی ریال مەدرید پاشگەز دەبێتەوە
پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بە مەبەستی گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاچیچ, ناوەراستکاری یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا سەردانی ئەو وڵاتەیان کرد, دواجار سەرکەوتوو نەبوون لەو پرۆژەیە.

گورگەکانی رۆما, بۆ شوێنگرەوەی میرالیم پیانیچ, یاریسازی بۆسنیایی پێشووی یانەکەیان, ھەوڵیاندا کۆڤاچیچی کرواتی لە ریزەکانی ریال مەدرید ئیسپانیا و بە شێوەیەکی کاتی بگوازنەوە ریزەکانیان, بەڵام بەرپرسانی شاھانە ئامادەنین ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی کاتی بدەن بە ھیچ یانەیەک و بۆ دەستبەرداربوونیشی داوای ٣٠ ملیۆن یورۆ دەکەن.
بەم ھۆیەوە, والتەر ساباتینی بەرێوەبەری وەرزشی رۆما لە گواستنەوەی کۆڤاچیچ پاشگەزبووە و دووبارە بۆ گواستنەوەی وینالدۆم یاریسازی نیوکاسل, دەست بە ھەوڵەکانیان دەکەن.








م
Top