ئیبرا ده‌بێته گۆڵپارێزی مانچسته‌ر یونایتد
ئه‌و قسانه‌ى زڵ‌اتان، هانی رۆژنامه‌ی میترۆی ئینگلیزییان دا، پێشبینی گه‌مژه‌ترین 5 بڕیاری سه‌رشێتانه بكات، كه ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوێدی یه‌كێكیان بدات.
ئیبرا چیرۆكێكی به‌ناوبانگی له‌گه‌ڵ ئارسین ڤینگه‌ر هه‌یه، كه داوای له ئیبرا كرد تاقیكردنه‌وه بكات به‌ر له‌وه‌ی بچێته ریزه‌كانی ئارسناڵ، ئه‌و كاته‌ی له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوو، به‌ڵام ئیبرا رازی نه‌بوو، شتێكی سه‌یره ئیبرا له ته‌مه‌نی 34 ساڵی و به فه‌رمانی ڤینگه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بكات.
ئیبراهیمۆڤیچ له كاتێكی پێشووتردا بۆ گاڵته‌كردن گوتبووی، به‌دوای خانوویه‌ك ده‌گه‌ڕێت و ئه‌گه‌ر خانوویه‌كی باشیشی ده‌ستنه‌كه‌وێ هوتێلێك ده‌كڕێت، ئه‌وه‌ی ده‌رخست ئایندهی خۆی له كڕینی هوتێلێكدا ده‌بینێته‌وه، بۆیه ئه‌و وه‌زیفه‌یه‌ی بۆ كاندیدكراوه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان.
ئیبرا له كاتێكی پێشووتردا لێدوانی دابوو، ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێكی یاریگه یاری بكات، یاریزانی باش ده‌توانێت له هه‌موو شوێنێك یاری بكات، بۆیه زڵ‌اتان بۆ شوێنی گۆڵپارێز له تیپی مانچسته‌ر یونایتد كاندید كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان نزیكن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ریال مه‌دریدیش دی خیای كردووه‌ته ئامانج.
زڵ‌اتان به‌هره‌ی به‌رگریكردن له خۆی و تایكواندۆ و هونه‌ری جه‌نگی ده‌زانێت، بۆیه كاندید كراوه میدالیایه‌كی زێڕ بۆ سوێد له هونه‌ره‌كانی جه‌نگ له یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی ریۆدی جانیرۆ به‌ده‌ست بێنێت، كه مانگی ئابی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئیبرا باشترین یاریزانه له یاری (ئێكس بۆكس) له فه‌ره‌نسا، بۆیه كاندید كراوه بایه‌خ به ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی ڤیدیۆ جیم بدات و ركابه‌ریش له‌سه‌ر پێشبڕكێیه‌كانی بكات، له‌جیاتی تۆپی پێی راسته‌قینه‌دا.
م
