كاوە ئیبراهیم پەیامی بۆ جەماوەری یانەی هەولێر هەیە
لە لێدوانێكی تایبەتدا كاوە ئیبراهیم گوتی: پێش مۆركردنی گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی زێرەڤانی سەردانی یانەی هەولێرم كرد و بۆچوونی سەرۆكی یانە و دەستەی كارگێری وەرگرت و هەروەها باسی باروودۆخی تایبەتی خۆم كرد، ئەوانیش بە سوپاسەوە رەزامەندی خۆیان نیشاندا، كە پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی بكەم، بۆیە لێرەوە سوپاسی سەرۆكی یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە دەكەم، كە لە ماوەی رابردوو بەهیچ شێوەیەك درێغیان لەگەڵ نەكردین و بە پێویستی دەزانم سوپاسی یەكە یەكی یاریزانان و جەماوەری خۆشەویستی شاری هەولێر بكەم، كە هەردەم پاڵپشتی یانەكە بوون و سوپاسی برا رۆژنامەنووسەكان دەكەم، كە هەردەم بە رەخنەكانیان پێشكەوتین و سوودمەند بووینە.
لە كۆتایی قسەكانیدا كاوە ئیبراهیم گوتی: هەوڵ دەدەم لە یانەی زێرەڤانی لە كارەكانم سەركەوتوو بم لە رووی دروستكردنی گۆڵپارێز یاخود پێشخستنی ئاستی گۆڵپارێزەكان و بتوانین لەگەڵ ستافی راهێنەران لە كارەكانمان سەركەوتوو بین.
جێگەی باسە كاوە ئیبراهیم لە وەرزی رابردوو وەكو راهێنەری گۆڵپارێزی یانەی هەولێر دەستنیشانكرا، بەڵام لە خولی نایابی كوردستان بە تایبەت لە چوار گۆشەی زێرین بۆ سێ یاری پەیوەندی بە یانەی پێشمەرگەی هەولێر كرد.
رێبین رەمزی
