برایەتی سەركەوت بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق
دوای ئەوەی یانەی برایەتی سكاڵای لەسەر یانەی گازی باكوور تۆماركرد بەهۆی بەشداریكردنی یاریزان (عودی شەهاب ئەحمەد) بەبێ دەستبەرداربوونی فەرمی.
بەبریاری لێژنەی (ئینزبات) یانەی برایەتی لە یارییەكەی بەرانبەر گازی باكوور بە براوە هەژمار كرا بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ و هەروەها یاریزان (عودی شەهاب ئەحمەد) بۆ ماوەی یەك وەرز راگیرا، چونكە دەستكاری لە مێژووی دەستبەرداربوونەكەی كردووە بۆ ئەوەی بتوانێت لەم یارییە بەشداری بكات.
ئەم بریارە دەبێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق راستەوخۆ جێبەجێبكات و یانەی گازی باكوور ناتوانێت تانە لە بریارەكە بكات.
بەمشێوەیە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەی كوردستان و باكوور بەمشێوەیە دەبێت:
1- برایەتی 7 خاڵ
2- گازی باكوور 4 خاڵ
3- دیالی 3 خاڵ
4- سەڵاحەدین 1 خاڵ
بەمشێوەیە رۆژی سێشەممە لە شاری بەغداد كۆبوونەوەی هونەری بۆ هەر چوار یانەی (برایەتی، حوسێن، سەناعات كەهربائیە، بەحری) ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانكردنی كاتی دەستپێكردنی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق، كە تیاییدا دوو یانە بۆ خولی نایابی عێراق سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
