تیتی بووە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل

تیتی بووە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل

تیتی بووە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل
دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی بەرازیل بە ڕابەرایەتی دۆنگا سەرکەتوو نەبوو لە سەرخستنی تیپەکە لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمێرکای سەدە و ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەش بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانی دەستی لە پۆستی ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکە کێشایەوە ، فیدراسۆنی تۆپی پێی بەرازیلی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا لە شوێنی کارلۆس دۆنگا بەرپرسانی فیدراسۆنەکە ئەدینور لیۆناردۆ باکی ناوسراوە بە (تیتی) وەکو ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی بەرازیل دەست نیشان کرا، لەلایەن خۆشیەوە رۆبرتۆ دی ئەندرادی سەرۆکی یانەی ساوپاولۆ ئەوەی راگەیاندوە کەوا تیتی لەگەڵ یانەی کورنسیانز کار نەکات و ھیچ پەیوەندیەکی بەوان نەاوە ، تیتی تەمەن ٥٥ساڵ باشترین وەرزشی لەگەڵ یانەی کۆرنسیانز کە جامی لیپەرتادۆسی ئەمریکای لاتینی بەدەست ھێناو جامی یانەکانیشی بەدەست ھێنا لە ساڵی ٢٠١٢، شکستی ھەڵبژاردەی بەرازیلیش بەردەوام لە جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ لەبەرامبەر ئەڵمانیا لەسەر دەستی سکۆلاری ئەمسالیش دەست بەتالی چووە دەرەوە، بۆیە بەرپرسانی تۆپی پێ بەرازیل چاویان لەسەر تیتی یە بۆ ئەوەی شکۆی ھەڵبژاردە بگەرێنتەوە.
کارزان کانەبی
Top