ڤێراتی چاوی لەسەرە

ڤێراتی چاوی لەسەرە

ڤێراتی چاوی لەسەرە
مارکۆ ڤێراتی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئیتالیا و یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە شێوەیەکی بەربلاو بلاوکراوەتەوە لەلایەن راگەیاندنەکانی ئیسپانیا لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە لە ریزی یانەی پاریس بۆ ھەریەک لە خولەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی کە لەلایەن ھەریەک لە یانەکانی مان یونایتد و ریال مەدرید داوا کراوە و نرخی ئەم یاریزانەش ئاشکرا کراوە لەبەرامبەر ١٠٠ملیۆن یۆرۆ ، لەبەرامبەریشدا یانەی پاریس بڕی ٤٠ملیۆ یۆرۆی تەرخان کردووە بۆ ھێنانی ئەستێرەی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند جولیان فیجیلی تەمەن ٢٠ساڵ لە وەرزی ڕابردووش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە لە ٥١ یاری بەشدار بووە لەگەڵ یانەکە ، دۆرتمۆندیش تاکو ئێستا بڕیاری لەسەر رۆیشتنی ئەم یاریزانە نەداوە چونکە پێشووترش ھەریەک لە یاریزانانی تیپەکەی ھێلمس و گۆندوگان چوونەتە ریزی یانەکان باڤاری و مان سیتی بۆیە رۆیشتنی ئەم یاریزانەیان یەک لای نەکردۆتەوە.
کارزان کانەبی
Top