ئەرسەلان جەلال لەگەڵ پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوام دەبێت
ئەرسەلان جەلال لەگەڵ پێشمەرگەی سلێمانی بەردەوام دەبێت
دوای ئەوەی ئەرسەلان جەلال ڕاھێنەری پێشووی یانەی نەورۆز بۆ سێ یاری لە چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بووە ڕاھێنەری یانەی پێشمەرگە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لەسەرخستنی یانەکە بۆ خولی پلە نایابی کوردستان، بۆیە لە دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانیش دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کە ھیچ کەسێکی وەکو ڕاھێنەر دیاری نەکردبوو بۆ تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولی پلە یەکی کوردستان بۆیە لەم ھەفتەیە دوای کۆبوونەوەی نێوان دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەرسەلان جەلال رێکەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ وەرزی نوێ خولی پلە یەکی کوردستان وەکو ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەکە بەردەوام بێت، پێش بینش دەکرێ ئەرسەلان جەلال کە یاریزانی پێشووی یانەکە بووە گۆڕانکاری گەورە لە تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام بدات.
کارزان کانەبی-سلێمانی
