سەمیر بابۆ بووە ڕاھێنەری یانەی زێرەڤانی
بەمەبەستی بەھێزکردنی یانەکەی و بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لە وەرزی نوێ خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە وەرزی ئەمساڵ یانەی زێرەڤانی شاری دھۆک نەیتوانی ھیچ ئەنجامێکی شایستە بەدەستبھینێَت بۆیە بۆ وەرزی نوێ لە ئێستاوە ئامادەکاریی کردوە ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی کارگێڕی یانەی زێرەڤانی و سەمیر بابۆ دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ یەکتری گەیشتە رێکەوتن بۆ ئەوەی بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی کوردستان سەمیر بابۆی کوڕی شاری ھەولێر وەکو ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی زێرەڤانی دەست بەرکار بوو، بەڵام سەبارەت بە ماوەی گرێبەست و بڕی گرێبەستەکەی ھیچ سەرچاوەیەک ئەوەی ئاشکرا نەکردووە ، پێش بینش دەکرێ لە رۆژانی داھاتوو کاپتن سەمیر بابۆ ژمارەیەک لە یاریزانانی شاری ھەولێر پەڵکێشی ریزی یانەی زێرەڤانی بکات، ماوەی دوو وەرزە سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی ھەولێری دەکرد بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی دەستی لە مەشقی یانەکە کێشایەوە.
کارزان کانەبی
