ریال مەدرید چاوی لەسەر لیمۆسە

ریال مەدرید چاوی لەسەر لیمۆسە

ریال مەدرید چاوی لەسەر لیمۆسە
یانەی شاھانە لە درێژەی خۆ بەھێزکردنەکانی بۆ ئەوەی بتوانێ لە وەرزی نوێ خولی ئیسپانی نازناوی خولەکە لە دەست ڕکابەرەکانی دەربھینێت لە ھەوڵی خۆ بەھێزکردنە ، رۆژنامەی مارکاش ئوزوە بلاو کردۆتەوە کەوا بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئارەزووی مۆرکردنی گرێبەست دەگەن لەگەڵ یاریزانی ئۆرگوایی ماوریسیۆ لیمۆس ی یاریزانی یانەی لا پالماس لە ھاوینی ئەمساڵ ، لیمۆس یەکێکە لەم یاریزانەی ھێلی بەرگری کەوا یانەی بارسای ھەرێمی کەتالۆنیا ئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە قەڵای بلوگرانا بۆ بەھێز کردنی ھێلی بەرگری کە لە وەرزی ڕابردوو وەکو پێویست نەبووە ، بەرپرسانی یانەی ریالیش ئارەزووی ئەم یاریزانە تەمەن ٢٠ ساڵیە دەکەن بۆ ئەوەی لە داھاتوو شوێنی پیپی و رامۆسی پێ پڕ بکەنەوە و لەم ھێلە دووچاری گرفت نەبنەوە یانەی شاھانەش بڕی ٢٠ملیۆن یۆری بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە تەرخان کردووە کە زۆر لەم پارەی بەرشا زیاترە کە بۆ ئەم یاریزانەیان داناوە و ئەوان تەنیا ٦ملیۆن یۆرۆیان دانابوو بی لە کۆتایی ئەم ھاوینەش لیمۆش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت کە پێشووتر لە یانەی رۆبن کازانی رووسی ھاتبووە خولی ئیسپانی.
کارزان کانەبی
Top