یانەی برایەتی سكاڵای لەسەر یانەی گازی باكوور تۆماركردووە

یانەی برایەتی سكاڵای لەسەر یانەی گازی باكوور تۆماركردووە
دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو یانەی برایەتی و گازی باكوور لە خولی پلە یەكی عێراق بۆ تۆپی پێی، یانەی برایەتی بەفەرمی سكاڵایەكی لەسەر یانەی گازی باكوور تۆماركرد بەهۆی بەشداریكردنی یاریزانێك بە نایاسایی لە یارییەكە.
بەپێی سەرچاوەێكی باوەرپێكراو لە لێژنەی پێشبركی یەكێتی تۆپی پێی عێراق راگەیاند، كە یانەی برایەتی بەفەرمی سكاڵای لەسەر یانەی گازی باكوور تۆماركردووە بەهۆی بەشداریكردنی یاریزانێك لە یانەی گازی باكوور بە نا یاسایی.
یانەی گازی باكوور بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی گارە رافع خەلەف پێش یارییەكە مۆركرد و لە یارییەكە بەشداری پێكرد، كەچی ناوبراو لەم وەرزە لە خولی كوردستان و جامی عێراق لەگەڵ یانەی گارە بەشداریكرد و یەكێك بووە لە یاریزانە باشەكانی یانەكە.
سەرچاوەیەك لە یانەی برایەتی، تەئكیدی لەوە كردووە، كە یانەكەیان هەموو رێكارە یاساییەكانی كردۆتە بەر بۆ تۆماركردنی ئەم سكاڵایە و هەموو پێداویستیەكان پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق كراوە.
سەرچاوەكەی یانەی برایەتی زیاتر قسەی كرد و گوتی: هۆكاری درنگ راگەیاندنی سكاڵایەكە بۆ ئەوە دەگرێتەوە، كە نەمان دەویست فشار لەسەر یاریزانەكان دروست بكەین لە پێش یارییەكەی برایەتی و دیالی، چونكە هەوڵمان دەدا لەم یارییە سەركەوتن تۆمار بكەین.
بە پێی ئاماژەكان ئەم سكاڵایە لە رووی یاساییەوە دروستە و رەنگە لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی بریاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق سەبارەت بە قبوولكردنی سكاڵایەكە رابگێندرێت و یانەی برایەتی لە یارییەكەی گازی باكوور بە براوە دابندرێت.
جێگەی باسە تا ئەم ساتە، هەر چوار یانەی (بەحری، سەناعات كەهربائیە، گازی باكوور، حوسێن) سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق، ئەگەر سكاڵایەكی یانەی برایەتی قبوول بكرێت، ئەوەی یانەی برایەتی لە شوێنی گازی باكوور سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
Top