گۆڵپارێزێكی كورد چووە یانەی بەغداد
گۆڵپارێزی یانەی گارە رێباز یونس بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی ئەمانە بەغداد كرد بۆ ماوەی دوو وەرز، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێراق و جامی عێراق بە درێسی یانەكە یاری بكات.
رێباز یونس لە وەرزی رابردووی خولی نایابی كوردستان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و لە جامی عێراق لەگەڵ یانەی گارە ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد، هەرچەندە رێباز چەندین گرێبەستی لە یانەكانی كوردستان بۆ هات، بەڵام خەونی گەورەی ناوبراو یاریكردن بوو لە خولی عێراق بۆیە بریاری دا گرێبەستەكەی یانەی ئەمانە بەغداد قبوول بكات.
رێیبین رەمزی
