گازی باكوور سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی خولی پلە یەكی عێراق
لە كۆمەڵەی باكوور و كوردستاندا، یانەی گازی باكوور بەفەرمی سەركەوت بۆ چوار گۆشەی زێرین دوای بە دەستهێنانی سەركەوتن بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ بە سوود وەرگرتن لە ئەنجامی یاری نێوان هەردوو یانەی برایەتی و دیالی، كە بە بێ گۆڵ یەكسانبوون، بەم ئەنجامە یانەی گازی باكوور پێشەنگی كۆمەڵەكەی بە دەستهێنا.
لە كۆمەڵەی بەغداد و ناوەراستدا هەردوو یانەی سەناعات كەهربائیە و یانەی حوسێن بە پلەكانی یەكەم و دووەم سەركەوتن بۆ چوار گۆشەی زێرین، یانەی حوسێن بە باشترین یانەی خاوەن پلەی دووەم سەركەوت.
لە كۆمەڵەی باشووردا یانەی بەحری سەركەوت بۆ قۆناغی كۆتایی دوای یەكسانبوونی لەگەڵ یانەی قاسم.
ئەنجام و ریزبەندی كۆمەڵەكان بەمشێوەیە بوو.
ئەنجامی كۆمەڵەی بەغداد
جەولەی یەكەم
خەتووت - جەیش 1-0
سەناعات كهربائیە - حوسێن 2-0
جەولەی دووەم
حوسێن - خەتووت 1-0
سەناعات كهربائیە - جەیش 2-1
جەولەی سێیەم و كۆتایی
حوسێن - جەیش 7-1
سەناعات كەهربائیە - خەتوت 1-2
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی سەناعات كهربائیە 6 خاڵ
2- یانەی حوسێن 6 خاڵ
3- یانەی خەتووت 6 خاڵ
4- یانەی جەیش سفر خاڵ
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی باشوور و فوراتی ناوەراست
جەوڵەی یەكەم
بەحری - دیوانیە 2-1
میسان - قاسم 2-1
جەولەی دووەم
قاسم - دیوانیە 2-1
بەحری - میسان 2-1
جەولەی سێیەم و كۆتایی
دیوانیە - میسان 3-0
قاسم - بەحری 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی بەحری 7 خاڵ
2- یانەی قاسم 4 خاڵ
3- یانەی میسان 3 خاڵ
4- یانەی دیوانیە 3 خاڵ
ئەنجامی یارییەكانی كۆمەڵەی باكوور و كوردستان
جەولەی یەكەم
برایەتی - سەڵاحەدین 5-2
گازی باكوور - دیالی 1-1
جەولەی دووەم
برایەتی - گازی باكوور 1-1
دیالی - سەڵاحەدین 2-2
جەولەی سێیەم و كۆتایی
گازی باكوور - سەڵاحەدین 4-0
برایەتی - دیالی 0-0
ریزبەندی كۆمەڵەكە بەمشێوەیە:
1- یانەی گازی باكوور 5 خاڵ
2- یانەی برایەتی 5 خاڵ
3-یانەی دیالی 3 خاڵ
4- یانەی سەڵاحەدین 1 خاڵ.
جێگەی باسە یارییەكانی چوار گۆشەی زێرین لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغداد ئەنجام دەدرێت و دوو یانە بۆ خولی نایاب بۆ وەرزی داهاتوو سەردەكەوێت.
رێبین رەمزی
