راهێنەری ئیتاڵیا برینداربوو

راهێنەری ئیتاڵیا برینداربوو
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بە دوو گٶڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی بەلجیکا بباتەوە لە یارییەکانی یۆرۆی 2016 ی فەرەنسا لە یەکەم گۆڵی هەڵبژاردەکەیدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر لێوی دەتەقێت و بریندار بوو.

کۆنتیی را‌‌هێنەر لە خۆشی گٶڵەکەی ئیمانوێلی جیاکیرینی کە لە خولەکی ٣٢ ی یارییەکەدا تۆماری کرد، باوەشی بە یاریزانەکانیدا کرد و دەستی بە لێوی دەکەوێت و دەتەقێت و خوێن بە دەمیدا دێتە خوارەوە.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆمەڵەی پێنجەمە و لە یەکەم یاریی خۆیدا توانی بە دوو گٶڵی بێوەڵام لە هەلبژاردەی بەلجیکا بباتەوە و سێ خاڵی یارییەکە بەدەست بهێنێت و ئێستا لە سەرووی کۆمەڵەکەیەتی.






م
Top