برایەتی بۆ گەیشتن بە خولی نایاب دەجەنگێ
برایەتی ئەمساڵ تەنیا لە خولی نایابی کوردستان توانی کێبرکێ مانەوە بکات لە خولەکە ، بەڵام ئێستا بە ھەمان یاریزانانی خۆی و چەند یاریزانی یانەکانی تر دەیەوێت لە دەرگای یانەکانی عێراقیەوە خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان و شان بە شانەکانی یانەکانی ھەولێرو دھۆک و زاخۆ شەڕی یانە گەورەکانی عێراق بکات، بەڵام ئامادەکارییەکانی یانەکە لە چاو ھەوڵدانی ئەوان کەمە کە تەنیا بۆ ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەک مەشقەکانیان دەست پێکردوە و چاویان لە یاریزانانی یانەکانی ترە کە بتوانن یانەکە بەم ماوەیە کورتە و خێرایە بگەینە خولی نایابی عێراق لە بارەی ئامادەکارییەکانیش فاتیح حمە خان ڕاھێنەری تۆپی پێی یانەی وەرزشیی برایەتی بۆگۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە ئەمساڵ بەشداری دەکەین لە یارییەکانی پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە خولی نایابی یانەکانی عێراقی ھەرچەندە ئێمە لە کۆمەلەیەکی قورسین کە شان بە شانی ھەریەک لە یانەکانی گازی باکوور و دیالە و سەلاحەدین کێبرکێ دەکەین ھەرچەندە ئێمە لە کۆمەلەیەکی قورسداین بەڵام ئومێدی زۆرمان بە خۆمان ھەیە کە بتوانین بەم یاریزانە لاوانە ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین، ئێمە ئامادەکاریمان وەکو پێوست نییە چونکە تەنیا بۆ ماوەی کەمتر لە پێنج رۆژ خۆمان ئامادە کردوەتاکو ئێستا یاریزانانی ئێمە ھەماھەنگیان لە ناو یاریگا لەگەڵ یەکتری نییە جگە لەوەش ماوەی چەند مانگێکە سەرجەم یاریزانانی ئێمە دانیشتوون بەھۆی تەواو بوونی خولی کوردستان، دواتریش یانەکانی تری بەشدار لەگەڵ ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە ئامادەکاریدان و منیش وەکو ڕاھێنەر بەرنامەی خۆم داناوە بۆ ئەوەی بتوانین ھەر شتێک بکەین و ھەوڵی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی تیپەکە بە قۆناخی باشتر ببەین لە خولەکە، لە بارەی ھێنانی یاریزانانیش فاتیح گوتیشی" بەلێ کۆمەلێک یاریزانمان ھێناوە لە یانەکانی تری شاری ھەولێربە تایبەت لە ھەریەک لە یانەکانی ھەولێرو ھەندرێن و ئارارات و دوو یاریزانیشمان لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ھێناوە جگە لەوەش چەند یاریزانێکی تریش کە لەگەڵ ھەڵبژاردەی کوردستانن بەلێی ئەوەیان بە ئێمە داوە کە بگەرێنەوە پەیوەندی بە یانەی برایەتی بکەین، لەیەکەم یاریشدا برایەتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر سەلاحەدین تۆمارکرد.
کارزان کانەبی
