هەڵبژاردەی عێراق سبەی ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات

هەڵبژاردەی عێراق سبەی ئۆردوگای مەشقی لە هەولێر ئەنجام دەدات
وا بریارە سبەی سێشەممە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی بگاتە شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگایەكی مەشقی بۆ ماوەی 20 رۆژ.
شاندی هەڵبژاردەكە پێكهاتووە لە (عەبدولخالق مەسعود)سەرۆك شاند و (كامل زەغێر)سەرپەرشتیاری تیپ و (باسل گۆرگێس)بەرێوەبەری تیپ و (حوسێن خرەسانی)رێكخەری راگەیاندن و رازی شنێشل (راهێنەر) و (عەبدولكەریم سەلمان) و (رەحیم حەمید)یاریدەدەری راهێنەر و (سوهێل سابر)راهێنەری گۆڵپارێز و (عەبدولئەمیر ناجی) شیكەرەوەی هونەری و (ئیسپانی خافێر پیدرۆ) راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و یاریزانەكان (دلێر حاتم، شوان جەلال، محەمەد گاصد، جەلال حەسەن، قەیس عانی، بەیار ئەبو بەكر، كەرار محەمەد، عەلی لەتیف، عەباس قاسم، ساماڵ سەعید، حوسام كازم، ئەحمەد نازم،حوسێن فەلاح ، عیسام یاسین، میران خەسرەو، ئەمجەد وەلید، حوسێن عەبدولواحد، حوسێن عەبدولواحید، ویسام مالك، مازن فیاز، حەمادی ئەحمەد، جاسم محەمەد، عەلا عەبدولزەهرە، محەمەد شۆكان، مستەفا جۆدە، رێبین ئەسعەد، ئاڵان محیەدین، نیل هادی.
هەڵبژاردەی عێراق هەفتەی سێ رۆژ لە یاریگەی یەكەمی شەهید فرەنسۆ هەریری مەشقی رۆژانی خۆی ئەنجام دەدات.
رێبین رەمزی
Top