ئەزموونی مایسترۆ بەرامبەر دۆمینیک تیم شکستی هێنا

ئەزموونی مایسترۆ بەرامبەر دۆمینیک تیم شکستی هێنا
رۆجێر فێدێرێری سویسری و سێیەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانەکانی جیهان ماڵئاوایی لە رکابەرییەکانی تێنسی مێرسیدس کرد کە لە شتۆتگارت بەڕێوەدەچێت.

لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتییەکە فێدێرێر یەکەمی ریزبەندی پاڵەوانیەتییەکە رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمسایی بووە و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لێبردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا رۆجێر بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و ئەو کۆمەڵەیەی بە شەش سێ کۆتایی پێهێنا، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا دۆمینیک تیم توانیی بگەڕێتەوە نێو کەش و هەوای یارییەکە و ئاستێکی بەرزی لە کۆمەڵەی دووەمدا پێشکەشکرد و بە حەوت شەش ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

دوای ئەوەی بەهۆی باران بارینەوەی یارییەکە بۆ ماوەیەک راگیرا دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە تێنسزانە نەمساییەکە ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد و کۆمەڵەی سێیەمی بە چوار شەش لە مایسترۆ بردەوە و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە، لە یاری کۆتایشدا دۆمینیک تیم رووبەڕووی براوەی نێوان خوان مارتن دێل پۆترۆی ئەرجەنتینی و فیلیپ کۆلشرایبەری ئەڵمانی دەبێتەوە.





م
Top