هەڵبژاردەی بەلجیکا خراپ لێی قەوما

هەڵبژاردەی بەلجیکا خراپ لێی قەوما
راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ئاشكرایكرد، ئیدین هازاردی ئەستێرەی هەڵبژاردەكەی دووچاری پێكان بووە و مەشقەكانی بەجێهێشتووە.
مارك ڤیلمتۆتس ئاشكرایكرد، رۆژی هەینی هازارد بەهۆی بەركەوتنێكەوە رۆژی هەینی مەشقەكانی تیپەكەی بەجێهێشتووە، بەڵام پێشبینیی دەكات بەمزووانە بگەڕێتەوە مەشقەكانی تیپەكە.

هازاردی یاریزانی چێڵسی و ئەستێرەی بەلجیكا، لە مەشقە داخراوەكانی دوێنێی تیپەكەیدا دوای 50 خولەك لە مەشقكردن، لەگەڵ یەكێك لە یاریزانانی هاوڕێی بەریەككەوتوون و ئازاری پێگەیشتووە.

راهێنەری بەلجیكا لەمبارەیەوە بۆ رۆژنامەوانان قسەیكردووە "پێموانییە پێكانەكەی ترسناك بێت، بەڵكو تەنیا لێدانێك بووە".

بەلجیكا خۆی بۆ یاریی بەرامبەر ئیتاڵیا ئامادە دەكات لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی چوارەمدا، كە دووشەممە كاژێر 10ی شەو لە شاری لیۆن بەیەكدەگەن.
راهێنەری بەلجیكا ئاماژەی بەوەدا سەرجەم یاریزانەكانی لە بارێكی باشی تەندروستیدان و توانای جەستەییشیان بەرزە.





م
Top