جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوو برا كۆدەكاتەوە

جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دوو برا كۆدەكاتەوە
ئەمرۆ شەممە هەردوو هەڵبژاردەی ئەلبانیا و سویسرا رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییە رووداوێكی سەرنج راكێشا روویدا، كە لە مێژووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووی نەداوە، كاتێك دوو یاریزانی برا دژ یەكتر یاریان كرد.
یاریزانی هڵبژاردەی سویسرا گرانێت چاكا رووبەرووی برایەكەی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەلبانیا تۆلانت چاكا بووە، كە ئەمە یەكەم جارە لە مێژووی پاڵەوانێتیەكە روودەدات.
گرانێت چاكا یاریزانی هەڵبژاردەی سویسرا درێسی ژمارە (10) دەپۆشێت و تەمەن 23 ساڵە، چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی چووە ریزی یانەی ئەرسناڵ، لە وەرزی رابردوو لە یانەی بروسیا مونشنگلادباغ یاری دەكرد.
تۆلانت چاكا یاریزانی هەڵبژاردەی ئەلبانیا درێسی ژمارە (14) لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەلبانیا دپۆشێت و تەمەنی 25 ساڵە، لە ریزی یانەی بازل-ی سویسری یاری دەكات.
لە مێژووی تۆپی پێی ئەم رووداوە تەنیا سێ جار روویداوە، بەمشێوەیە:
- لە ساڵی 2008 لە یارییەكی دۆستانەی نافەرمی هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و كۆنگۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە، لەم یارییە یاریزانی هەڵبژاردەی فەرنسا ستیف مانداندا رووبەرووی برایەكەی بووە، كە لە هەڵبژاردەی كۆنگۆ یاری دەكرد ئەوەی بارفێت مانداندا بوو.
- لە جامی جیهانی 2010 و 2014 دوو جار هەردوو برا جیروم بواتینگ و كیڤن بواتینگ رووبەرووی یەكتر بوونەوە، كاتێك جیرۆم لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاری دەكرد و كیڤن لە هەڵبژاردەی گانا یاری دەكرد.
ریبین رەمزی
Top