کریستیانۆ هەموو جیهان شۆک دەکات
لە پرسیارێکدا کە ئەو گۆڤارە ئاڕاستەی ڕۆنالدۆی دەکات ئایا کێ باشترین یاریزانی جیهانە، ڕۆناڵدۆ لە وەڵامدا دەلێت: "پێم وابێت ئێمە پێویستمان بەوە نییە زۆر بیر بکەینەوە، لە 20 ساڵی ڕابردوودا من باشترین یاریزانی جیهانم".
ڕۆناڵدۆ وتیشی: "ئەگەر بە خێرایی ڕابکەیت و پێش هاوڕێکانت بدەیتەوە ئەوە بە دڵناییەوە تۆ باشترین یاریزانی جیهانی، هێشتا کاتم ماوە کە ئاستی باشتر پێشکەش بکەم، بەراستی زۆر خۆم ماندوو کرد تاکوو گەیشتم بەم ئاستەی ئێستا، دەمەوێت لە داهاتوو مێژووی زیاتر بنووسمەوە".
دەربارەی هەڵبژاردەی پورتوگال لە یۆرۆی 2016 ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاند، هەست دەکەم هەموو جیهان شوێنی منە، بەڵام پورتوگال شوێنیکی تایبەتە لە دڵی مندا، سەربەرزم کە درێسی پورتوگال دەپۆشم.
ئەم لێدوانەی ڕۆناڵدۆ هەموو جیهان شۆک دەکات، چونکە هیچ گرنگییەکی بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا و زێدان و ڕۆناڵدۆی بەرازیل چەند ئەستێرەیەکی جیهانی تر نەداوە.
م
