رۆمەنیگە لە میونشن بەردەوام دەبێت

رۆمەنیگە لە میونشن بەردەوام دەبێت

رۆمەنیگە لە میونشن بەردەوام دەبێت
یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا کارل رۆمەنیگە بۆ سێ ساڵی تر لەگەڵ یانەی باڤاری بەردەوام دەبێت ، یانە باڤارییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کەوا رۆمەنیگە توانیویەتی چەسپاندنی باشی بە یانەکە داوە لە رووی ئەنجام و بەرەوو پیشچوونەوە خزمەتێکی زۆری بە یانەکە کردووە بە تایبەتی لەم چەند ساڵەی داوی ، رۆمەنیگە بۆ پێگەی یانەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە متمانەم بەتەواوی ئەندامانی یانەی بایرن ھەیە بە شێوەیەکی گشتی سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو پشتگیریە و ھاوکارییە بەردەوامانەی لە یانە کە ھەیە بایرن لە رووی ئابوری و وەرزشی یەکیکە لە باشترین یانەکانی سەرەئاستی ئەوروپا ئەمەش بە ھەموو لایەک کراوە لە فەرمانبەرانی یانەکشەوە ، رۆمەنیگە لە ساڵی ٢٠٠٢ھاتۆتە یانەکە و ناوبراو لە دایک بووی ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی لیشتادت لە دایک بووە لە ساڵی ١٩٧٤وە ھاتۆتە یانەی باڤاری لە دە ساڵی ڕابردوو ئاستێکی باشی لە یانەکە پێشکەش کردووە دواتر چۆتە ریزی یانەی ئەنتەر میلان لە ٣١٠ یاری بۆ یانەی بایرن توانیوەتی ١٦٢گۆڵ تۆماربکات رۆمەنیگە لە ساڵی ١٩٩١ەوە بە جێگری سەرۆک لە یانەی باڤاری دەستی پێ کردووە و ساڵی ٢٠٠٢ بۆتە سەرۆکی یانەکە چەندین ئەنجامی لەگەڵ یانەکە بەدەستھێناوە.
کارزان کانەبی
Top