مارادۆنا ڕەخنە لە مێسی دەگرێت و دەڵێت کەسایەتی لاوازە و نابێت کاپتنی تیپ بێت

مارادۆنا ڕەخنە لە مێسی دەگرێت و دەڵێت کەسایەتی لاوازە و نابێت کاپتنی تیپ بێت
لە کاتی گفتگۆکردنی لەگەڵ (پێلێ)ی ئەفسانەی تۆپی پێ، مارادۆنا ڕەخنەی لە مێسی گرت و گوتی ئەو یاریزانێکی باشە بەڵام کەسایەتی لاوازە و نابێت سەرۆکی تیپ بێت.

لەم بارەیەوە، مارادۆنا دوای بەشداری کردنی لە یارییەکی دۆستانەی فووتساڵدا، کە پێلێ ی ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلیش ئامادەی بوو، لە بەردەم ڕۆژنامەنووسان باسی مێسی کرد و گوتی ئەو کەسێکی باشە و یاریزانێکی ئاست بەرزە بەڵام لەبەر ئەوەی کەسایەتی لاوازە و ناکرێت سەرۆکی تیپ بێت.
لەدیداری نێوان پێلێ و مارادۆنا هەردوو ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی بە خەندەوە بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان دەرکەوتن و پێلێ بە ئامادەبووانی گوت”سوپاسی مارادۆنا دەکەم بۆ ئەو داوەتەی ئەمرۆ بۆ ئەو یارییە، کە پێم وایە پەیامێکە بۆ ئاشتی، چەپڵەیەک بۆ مارادۆنا لێ بدەن”.
لە لایەن خۆیەوە مارادۆنا گوتی “من و پێلێ هەر وەک دوو هاوڕێ دەبین، منیش و ئێوەش دەزانن پێلێ کێیە و چی کردووە، ئێمە پێویستمان بەم جۆرە کەسایەتییانە دەبێت”.
ئاشکرایە، لە چەند ساڵی ڕابردوو پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئەفسانەیە باش نەبوو، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنیان بەیەکەوە لەو یارییە دۆستانەیە، بارودۆخەکەی نێوان هەردوو ئەو ئەستێرەیە ئاسایی کردووەتەوە.




م
Top