مانشافت لە تواناکانی بەرگریکارێکی بێ بەش دەبێت

مانشافت لە تواناکانی بەرگریکارێکی بێ بەش دەبێت
سەرچاوە هەواڵیەکانی فرانسا بڵاوییان کردەوە، ماتس هۆمێلس بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەوانەیە بەشداری یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی لە یۆرۆی ۲٠۱٦ نەکات.

هومێلس دوای ئەو پێکانەی تووشی بوو، چەند رۆژێک نەیتوانی بەشداری لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی بکات، ئەمرۆ ئەو بەرگریکارە تەنیا دەستی بە راهێنانەکانی کردووە و هیچ ئازارێکی نەبووە، بەڵام یواکیم لۆی راهێنەری مانشافت، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پێکانەکەی زۆرتر نەبێت، لەوانەیە لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ئۆکرانیا لە یۆرۆی ۲٠۱٦ بەشداری پێنەکات.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لە یەکەم یاری یۆرۆی ۲٠۱٦ رووبەرووی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەبێتەوە.





م
Top